عێراق

موقتەدا سەدر: حكومەتێكی تەكنۆكرات پێكدەهێنین

موقتەدا سەدر: رێگە نادەین داهاتی حكومەت لەلایەن حیزبەكانەوە بدرزێت

رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێـت، حكومەتی داهاتووی عێراق پێویستە تەكنۆكرات بێت، نەك ببێتە سەرچاوەیەك بۆ دزینی داهات لەلایەن حیزبەكانەوە.
 
سەدر لە تویتێكدا نوسیویەتی سەرقالی پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكراتین كە ببێتە هۆی باشكردنی بژێوی خەڵك، نەك داهاتەكەی لەلایەن حیزبەكانەوە بدزرێت و وەك كۆمپانیا تەماشا بكرێت.

لەماوەی كەمتر لە دوو رۆژدا ئەوە دووەمین جارە موقتەدا سەدر، هەڵوێستی خۆی لە بارەی قۆناغی داهاتو‌وی عێراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەردەبرێت.

پێشتریش  رایگەیاندبوو، بەرێوەین بۆ بەجێگەیاندنی ئیرادەی گەل و ئەنجامدانی چاكسازی.

 ئەو لێدوانەی سەدر دوای ئەوە دێـت، هاوپەیمانی سائیرونی سەر بە رەوتی سەدر، براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق بوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2314