هاوپەیمانیی فەتح داوای ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان دەكات
ئەحمەد ئەسەدی: داوامانكردووە لە 5%ی دەنگی ناوەندەكانی هەموو عێراق ئەژمار بكرێتەوە
هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری، لەگەڵ چەند هاوپەیمانیەكی دیكەدا، بە رەسمی داوایان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووە ئەژماری دەستی لە سەدا پێنجی ناوەندەكانی دەنگدانی هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بكرێت، بۆ ئەوەی بەراورد بكرێت بە ئەژماری ئەلكترۆنی دەنگی سندوقەكان.
بەگوێرەی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح، كۆمسیۆن ئەو داوایەی قبوڵاكردووەو دەستیكردووە بە ئەژماركردنی دەستی دەنگی ژمارەیەك لە ناوەندەكان.
خوێندراوەتەوە443