سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەسەر سكاڵای لایەنەكانی كەركوك دێنە دەنگ
سبەینێ كۆمسیۆن لیژنەی بەدواداچونی راستیەكان رەوانەی كەركوك دەكات
بڕیارە سبەینێ دووشەممە وەفدێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بگاتە شاری كەركوك بە مەبەستی بەدواداچوونی دەرەنجامی هەڵبژاردنەكان و سكاڵای لایەنە عەرەبی و توركمانیەكان.
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی رایدەگەیەنێت، دوای هاتنە سەر خەتی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق لەسەر سكاڵای كوتلە سیاسیەكانی كەركوك لەبارەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەكان، كۆمسیۆن بڕیاری داوە لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی سكاڵاكان پێكبهێنێتو سبەینێ لیژنە دەگاتە پارێزگای كەركوك.
ئەرشەد ساڵحی، بە كەناڵی سۆمەریەی وت، لایەنە سیاسیە عەرەبی و توركمانەكانی كەركوك مۆڵەتی 24 كاتژمێریان داوەتە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ ئەوەی ئەژماری دەنگەكان بەدەستیی بێت و راستیەكان ئاشكرا بكرێن.
خوێندراوەتەوە703