عێراق

عێراق.. پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد

له‌دوای كاتژمێر 6ی ئێواره‌وه‌ كه‌ ده‌نگدان كۆتایهات و  جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێكردووه‌.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ كۆمسیۆن بۆ ئه‌م خوله‌ی‌ هه‌ڵبژاردن نزیكه‌ی‌ 24 ملیۆن كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و له‌هه‌رێمی‌ كوردستانیش سێ ملیۆن و 144هه‌زارو 730 كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌. 

هه‌روه‌ها له‌عیراق سێ ملیۆن و 333 هه‌زار كه‌س و له‌هه‌رێمی‌ كوردستانیش 400 هه‌زار كه‌س بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن.

له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ 503 بنكه‌ هه‌یه‌و یه‌ك ملیۆن و 305 هه‌زارو 211 كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

له‌پارێزگای‌ هه‌ولێریش 298 بنكه‌ی‌ ده‌نگدان هه‌یه‌و یه‌ك ملیۆن و 123 هه‌زارو 219 كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌. له‌پارێزگای‌ دهۆكیش 256 بنكه‌ هه‌یه‌و  716هه‌زارو 300كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌. 

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 88 هاوپه‌یمانیی‌ و قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ ركابه‌ریی‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر 329 كورسی‌، كه‌ نۆ كورسیان كوتایه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر دهۆك كورسییه‌ك بۆ مه‌سیحییه‌كان و كورسییه‌ك بۆ كوردی‌ فه‌یلی‌ له‌ پارێزگای‌ واست و له‌ به‌غداش دوو كورسی‌ بۆ سابیئه‌ و مه‌سیحی‌، هه‌روه‌ها له‌نه‌ینه‌واش سێ كورسی‌ بۆ هه‌ر یه‌ك له‌شه‌به‌ك و ئێزیدی‌ و مه‌سیحی‌، كورسیه‌كیش له‌كه‌ركوك بۆ مه‌سیحی‌.




تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2191