عه‌بادی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی هه‌ڵگرت
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان و شاره‌كان هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، له‌كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی‌یه‌وه ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان كراوه‌ته‌وه و هاوڵاتیانی پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، چونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان بۆ خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و له‌هه‌رێمی كوردستانیش سێ ملیۆن و 144هه‌زارو 730 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌عیراق سێ ملیۆن و 333 هه‌زار كه‌س و له‌هه‌رێمی كوردستانیش 400 هه‌زار كه‌س بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له‌پارێزگای سلێمانی 503 بنكه هه‌یه‌و یه‌ك ملیۆن و 305 هه‌زارو 211 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
له‌پارێزگای هه‌ولێریش 298 بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌یه‌و یه‌ك ملیۆن و 123 هه‌زارو 219 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. له‌پارێزگای دهۆكیش 256 بنكه هه‌یه‌و 716هه‌زارو 300كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 88 هاوپه‌یمانیی و قه‌واره‌ی سیاسی ركابه‌ریی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر 329 كورسی، كه نۆ كورسیان كوتایه به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ولێر دهۆك كورسییه‌ك بۆ مه‌سیحییه‌كان و كورسییه‌ك بۆ كوردی فه‌یلی له پارێزگای واست و له به‌غداش دوو كورسی بۆ سابیئه و مه‌سیحی، هه‌روه‌ها له‌نه‌ینه‌واش سێ كورسی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌شه‌به‌ك و ئێزیدی و مه‌سیحی، كورسیه‌كیش له‌كه‌ركوك بۆ مه‌سیحی.
خوێندراوەتەوە660