باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق هۆشداری له په‌لاماری چه‌كداری بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌دات
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا؛ هاتوچۆی كارمه‌نده‌كانمان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا كه‌مكردۆته‌وه
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری له هێرش و په‌لاماری چه‌كداری بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له عێراقدا ده‌دات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه له رۆژی ده‌نگداندا هێرش و په‌لاماری سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له عێراقدا رووده‌دات به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانی (ئوم ئه‌لقورا) و (غه‌زالیه) له به‌غدای پایته‌خت.
باڵوێزخانه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هاتوچۆی كارمه‌نده‌كانی خۆی له‌و ناوچانه‌دا كه‌مكردۆته‌وه، هاوكات داواشی له هاوڵاتیان كرد وریابن و رێوشوێنی ئه‌منی بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی خۆیان.
له ساڵانی رابردودا له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا رێكخراوه تیرۆرستیه‌كان په‌لاماری چه‌كدارییان بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقدا ئه‌نجامداوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
خوێندراوەتەوە324