عێراق؛ رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌تدا 72% بو‌وه
سلێمانی؛ رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌تدا 67% بو‌وه
سلێمانی؛ نزیكه‌ی 30 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت له ده‌نگدان بێ به‌شكران
رێژه‌ی ده‌نگدان له هه‌ولێر81% و له كه‌ركوك66% و له دهۆك له 78% بو‌وه
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له سه‌رتاسه‌ری عێراق كۆتایی هات و له سلێمانیش نزیكه‌ی 30 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت له ده‌نگدان بێ به‌شكران.
به‌پێی راپۆرتێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر رێژه‌ی ده‌نگدان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا 81% بو‌وه.
له پارێزگای سلێمانیش، رێژه‌كه67% بو‌وه ئه‌وه‌ش له كاتێكدا به‌هۆی زۆری رێژه‌ی خروقاته‌وه پێش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی ده‌نگدان به‌شێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران و له‌كۆی 82 هه‌زار ده‌نگده‌ر ته‌نها 57 هه‌زاركه‌س ده‌نگیاندا.
له پارێزگای دهۆكیش رێژه‌ی ده‌نگدان78% بو‌وه، له‌كه‌ركوكیش رێژه‌كه گه‌یشته 66%.
هاوكات له به‌شی ره‌سافه‌ی پارێزگای به‌غدا رێژه‌ی به‌شداربو‌ون له ده‌نگدانی تایبه‌تدا 61% و له به‌شی كه‌رخیش 68% بو‌وه.
له پارێزگای نه‌ینه‌واش رێژه‌ی ده‌نگدان 73% بو‌وه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له ده‌نگدانی تایبه‌تدا 67% بو‌وه.
خوێندراوەتەوە539