سه‌عید كاكه‌یی: ئه‌و ده‌نگانه‌ی بێ په‌نجه‌مۆر كراونه‌ته سندوقه‌كانه‌وه هه‌ژمار نه‌كراون
سه‌عید كاكه‌یی: هیچ ده‌نگێك به بێ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ده‌نگدان هه‌ژمار ناكرێت
سه‌عید كاكه‌یی: له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا زۆرترین خروقات له هه‌ولێر و سلێمانی بو‌وه
سه‌عید كاكه‌یی: ده‌نگده‌ر نابێت لۆگۆی قه‌واره‌كه مۆر بكات
سه‌عید كاكه‌یی: ده‌نگده‌ر ده‌بێت خانه‌ی ته‌نیشت لۆگۆی قه‌واره‌كان مۆر بكات
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمسیونی هه‌ڵبژاردنی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگانه‌ی بێ په‌نجه‌مۆر كراونه‌ته سندوقه‌كانه‌وه هه‌ژمار نه‌كراون، ئاشكراشیكرد زۆرترین كێشه و خروقات له هه‌ولێر و سلێمانی بو‌وه.
سه‌عید كاكه‌یی راشیگه‌یاند: به گشتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا تا راده‌یه‌ك به باشی به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام زۆرترین پێشێلكاری له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێردا روویانداوه.
وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگده‌ری تایبه‌ت بوون و دوێنێ نه‌یانتوانیوه ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وا سبه‌ینێش ناتوانن به‌شداریی ده‌نگدانی گشتی بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌رچی هه‌ندێك پێشێلكاری روویانداوه، به‌ڵام رێ له پێشێلكاری گه‌وره گیراوه و ده‌نگده‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌نگه‌كانیان له ده‌ستێكی ئه‌میندایه.
خوێندراوەتەوە1245