فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق بۆ دووه‌م جار له‌ناو سوریا داعشیان كرده ئامانج
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ستایشی توانا سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌كات
بۆ جاری دووهه‌م فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای عێراق پێگه‌یه‌كی رێكخراوی داعشیان له‌ناو خاكی سوریا بۆردومانكرد.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای عێراق پێگه‌یه‌كی گرنگی فه‌رمانده‌كانی رێكخراوی داعشیان له ناوچه‌ی باشوری ده‌شیشه له‌ناو خاكی سوریا كرد‌ووه‌ته ئامانج.
نوسینگه‌ی عه‌بادی راشیگه‌یاند: به‌هۆی بو‌ونی مه‌ترسی تیرۆریستان له‌سه‌ر سنوره‌كانی عێراق، ئه‌و بۆردومانه ئه‌نجام دراوه.
رۆژی 19ی مانگی رابردووش فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق بۆردومانی پێگه‌كانی داعشیان كرد له‌ناو خاكی سوریا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش رایگه‌یاند: هێرشی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای عێراق، توانای سه‌ربازی و به‌ره‌و پێشوه‌چو‌ونی هێزی ئاسمانی عێراق پیشان ده‌دات له ئاسایش و سه‌قامگیریی هاوڵاتیان و سنوره‌كانی.
خوێندراوەتەوە276