عه‌بادی: له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هه‌ره‌شه‌م لێده‌كرێت
عه‌بادی: هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی تیرۆركردنی به‌رپرسی دارایی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كه‌م
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، ده‌شڵێت: "هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی تیرۆركردنی به‌رپرسی دارایی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كه‌م".
له میانی وتارێكیدا له شاری نه‌جه‌ف، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌و هۆشداریشیدا به‌و سه‌ركردانه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن ئه‌ویش قسه‌ی خۆی ده‌بێت.
هاوكات عه‌بادی، به‌ڵێنیدا هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی تیرۆركردنه‌كه‌ی به‌رپرسی دارایی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا بكات، كه له هه‌فته‌ی رابردودا تیرۆكرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هاوكاری حكومه‌تی كردبوو له ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه موچه‌ی هێزه‌كانی حه‌شد ده‌دزن.
حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی نانیزامی تایبه‌ت به شیعه‌كانی عێراقه و له دوای هاتنی داعش له‌ساڵی 2014ه‌وه به فه‌توایه‌كی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان دروستكراوه.
خوێندراوەتەوە379