كۆمسیۆن: بردنه ژوره‌وه‌ی مۆبایل بۆناو وێستگه‌ی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه
كۆمسیۆن: له ده‌نگدانی تایبه‌تدا چونه ژوره‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری ده‌نگده‌ر قه‌ده‌غه‌یه
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوو بڕیاری بۆ به‌رگرتن له ده‌ستێوه‌ردانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری ده‌ركرد.
به‌پێی نوسراوێك كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر داوایه‌كی دكتۆر سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بردنه ژوره‌وه‌ی مۆبایلی زیره‌ك بۆناو وێستگه‌كانی ده‌نگدان.
له‌نوسراوێكی دیكه‌شدا ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران چونه ژوره‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری ده‌نگده‌ری بۆ ناو وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا قه‌ده‌غه‌كردوه، له ده‌نگدانی گشتیشدا ته‌نها دایك باوك و خوشك وبرا و هاوسه‌ر و منداڵ ده‌توانن ببنه یاریده‌ده‌ری ده‌نگده‌ر.
خوێندراوەتەوە277