رۆژانی 10و 11ی ئایار هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌ڕێوه ده‌چێت
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوو رۆژ پێش واده‌ی به‌ڕێوه‌چو‌ونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق, ره‌وه‌ندی عێراقی له ده‌ره‌وه ده‌نگده‌ده‌ن.
حازم ردینی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: رۆژانی 10و 11ی مانگی ئایاری داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ره‌وه‌ندی عێراق ده‌توانن له 20 وڵات ده‌نگبده‌ن، 90 ناوه‌ندی ده‌نگدانیش بۆ پرۆسه‌كه ئاماده كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد، ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به میكانیزمی ده‌نگدانی مه‌رجدار ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی هاوڵاتیانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و كارتی ئه‌له‌كترۆنی ده‌نگدانیان نیه كه له‌ناو عێراقدا كاری پێ ده‌كرێت.
خوێندراوەتەوە302