له كه‌یسی كه‌وتنی موسڵدا فه‌رمانی گوللـه بارانكردن بۆ مه‌هدی غه‌راوی ده‌رچووه
به‌پێی فه‌رمانه‌كه ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵی غهراویدا ده‌گیرێت
دادگا: فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا به‌رپرسیاری كه‌وتنی موسڵه
به‌هۆی كه‌وتنی موسڵ له2014دا، دادگای سه‌ربازی عێراق فه‌رمانی گولله‌بارانكردنی بۆ فه‌ریق روكن مه‌هدی غه‌راوی، فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌ركرد، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستیه سه‌ربازییه‌كانیش ده‌كات كه پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
به فه‌رمانێك دادگای سه‌ربازی عێراق داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات فه‌ریق روكن مه‌هدی غه‌راوی، له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌ستگیر بكات و راده‌ستی دادگای بكات، چونكه فه‌رمانی گولله‌بارانكردنی بۆ ده‌رچووه له كه‌یسی كه‌وتنی موسڵ و كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه له به‌ده‌سته‌وه‌دانی شاره‌كه بۆ چه‌كدارانی داعش له2014دا، داواشیكردووه ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵ و پاره‌ی غهراویدا بگیرێت.
دادگای سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی تۆمه‌تباركردووه به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌ك و پێداویستیه سه‌ربازییه‌كانی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وادا، مافیشی داوه‌ته وه‌زاره‌تی به‌رگریی بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵای یاسایی دژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تۆمار بكات به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی.
خوێندراوەتەوە2063