كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بردنی مۆبایل بۆ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه ده‌كات
كۆمسیۆن: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی مۆبایل هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه
سه‌عید كاكه‌یی: زیاتر له 100 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردن ناویان تۆماركردوه
سه‌عید كاكه‌یی: له‌سه‌دا 66ی هاوڵاتیان كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتو‌وه‌ته‌وه
سه‌عید كاكه‌یی: هیچ كارمه‌ندێكی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ناتوانێت دووجار ده‌نگ بدات
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بردنی مۆبایل بۆ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌ش هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بهKNNی راگه‌یاند: كۆمسیۆن رێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆبایل له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان.
وتیشی، بڕیاره‌كه كارمه‌ندانی كۆمسیۆن و هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، 500 داوه‌تنامه‌ی ناردو‌وه بۆ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، سه‌عیدی كاكه‌یی ده‌ڵێت: "تائێستا زیاتر له 100 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ناویان تۆماركردو‌وه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌سه‌دا 66ی هاوڵاتیان كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌و پێشبینی ده‌كات به رێژه‌ی له‌سه‌دا 75 ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردندا كه‌مبێته‌وه.
سه‌عید كاكه‌یی، ده‌شڵێت: "پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و سه‌رباز و پۆلیس ته‌نها ده‌توانن یه‌كجار ده‌نگ بده‌ن و هیچ كام له‌مانه ناتوانێت دووجار ده‌نگ بدات".
خوێندراوەتەوە572