به‌رپرسێكی كۆمسیۆن: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ئاشكرا ده‌بێت
ریاز به‌دران: بواری ته‌زویرو یاریكردن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر كه‌مه
ریاز به‌دران: سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنیه‌كه بڕی 135 ملیۆن دۆلاری تێچووه
به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له رۆژی 12ی ئایار له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ده‌رده‌چێت و پێویستی به چه‌ند رۆژێك نیه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری ریاز به‌دران به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكردۆته‌وه، به‌هۆی سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی تازه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی رۆژی 12ی ئایاری داهاتوو له چه‌ند كاتژمێرێكدا ئاشكرا ده‌بێت نه‌وه‌ك له چه‌ند رۆژێكدا.
ریاز به‌دران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ن و ته‌عبیر له‌ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران ده‌كات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه، ئه‌م سیستمه تازه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش یاریكردن به رێژه‌و ژماره‌ی ده‌نگه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه.
خوێندراوەتەوە295