عێراق

داعش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تێكدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عیراق ده‌كات

 
ڕێكخراوی‌ داعش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تێكدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌كات كه‌ڕۆژی‌ 12ی‌ مانگی‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 


ئه‌بوحه‌سه‌ن موهاجر وته‌بێژی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستیی‌ داعش له‌تۆمارێكی‌ ده‌نگییدا رایگه‌یاندووه‌، هه‌ر هاوڵاتیه‌كی‌ عیراقی‌ به‌شداریی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عیراق بكات له‌كاندیدو ده‌نگده‌ر و ئه‌وانه‌شی‌ پشتیوانیی‌ ده‌كه‌ن, كافرن و بڕیاری‌ كوشتنیان ده‌درێت. 


رۆژی‌ 12ی‌ مانگی‌ داهاتوو نزیكه‌ی‌ 25 ملیۆن هاوڵاتی‌ عیراقی‌ ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ خولێكی‌ نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە618