وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق: له بۆردومانێكدا له‌سوریا 36 چه‌كداری داعش كوژراون
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی داعش له‌ناو خاكی سوریا بڵاوكرده‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا عه‌مید یه‌حیا ره‌سول، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو فرۆكه ئێف شانزه‌كانی عیراق له‌ناو خاكی سوریا ئه‌نجامیاندا، ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه.
به‌وته‌ی عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ ئه‌وشوێنه‌ی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه بۆردومانكراوه، شوێنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش بووه‌و له هێرشه‌كه‌دا 36 چه‌كداری داعش كوژراون كه ژماره‌یه‌كیان سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوه‌كه بوون.
رۆژی 19ی ئه‌م مانگه نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان له‌ناو خاكی سوریا بۆردومانكردوه‌ـ دواتر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانیش رایگه‌یاند هێرشه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ئه‌نجامدراوه.
خوێندراوەتەوە327