هاوڵاتیانی به‌غدا: به‌شێك له پۆسته‌ری كاندیده‌كان دیمه‌نی شاره‌كه‌یان ناشیرین كردوه
به‌غدا؛ پۆسته‌ری به‌شێك له كاندیده‌كان ده‌دڕێندرێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران: هه‌ركه‌س سه‌رپێچی یاساكه بكات سزا ده‌درێت
له‌گه‌ڵ كێبڕكێی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری زیاتر به شه‌قامه‌كانی به‌غدا, به‌شێك له هاوڵاتیانی ئه‌و شاره ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن پۆسته‌ری كاندیده‌كان دیمه‌نی شاره‌كه‌یان ناشیرین كردوه
هاوكات, پۆسته‌ری به‌شێك له كاندیده‌كان ده‌دڕێندرێت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك سه‌رپێچی یاساكه بكات به دڕاندن یان هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر‌و لافیته به شوێنه حكومییه‌كان سزاده‌درێت..
له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای به‌غدا شه‌قامه‌كانیش پۆسته‌ری زیاتر پێدا هه‌ڵده‌واسرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا پۆسته‌ری زیاتر ده‌دڕێندرێت.
به‌شێك له هاوڵاتیان گله‌یی له كاندیده‌كان ده‌كه‌ن‌و تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی دیمه‌نی شاره‌كه‌یان ناشیرینكردوه و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ئه‌مینداریه‌تی گشتی به‌غداو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بوون..
به‌شێك له‌و كاندیدانه‌ی وێنه‌كانیان ده‌دڕێندرێت پێیان وایه ئه‌مانه كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ترن ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه دژایه‌تیان بكه‌ن‌و ده‌نگده‌ران به وێنه‌و لیسته‌كانیان ئاشنا نه‌بن...
د.عه‌لی جواد، كاندیدی لیستی ئیراده، وتی؛ ئه‌وه‌ی له‌شه‌قامه‌كانی به‌غدا بینیم, وێنه‌ی هه‌موو حزب و لیسته‌كان ده‌دڕێنرێت, پێم وایه ئه‌وه كارێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌و ده‌ستی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه.
به پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك سه‌رپێچی یاساكه بكات به دڕاندن یان هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر‌و لافیته به شوێنه حكومییه‌كان سزاده‌درێت. سزاكه‌یش هه‌ر له پێبژاردن تاوه‌كو ده‌ركردن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌گرێته‌وه‌و تا ئێستا ٩٦ لایه‌ن و قه‌واره به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه سزا دراون..
دڕاندن و لێكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كاندید و قه‌واره سیاسیه‌كان له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیارده‌یه‌كی تازه نییه به‌ڵام له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا دیارده‌كه زیادیكردوه به‌به‌راورد به بانگه‌شه‌كانی پێشوو.
خوێندراوەتەوە319