فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوری عیراق هێزه‌كانی سه‌ر سنوری توركیا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
لیوا روكن حامید ئیبراهیم فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوری عیراق له هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتیان له2017دا پاراستنی سنوره‌كانی عیراق بووه له‌گه‌ڵ سوریا، له‌ئێستاشدا ئه‌ركیان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆره له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و پاراستنی سنوره هاوبه‌شه‌كانی عیراقه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
له2017دا هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور توانی سنوره‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ سوریا بپارێزێ و به‌ربگرێت له‌جوڵه‌ی تیرۆریستان، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت بوو، له‌ئێستادا ئه‌ركمان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆره له‌ناوچه بیابانیه‌كان، توانیومانه له‌ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان زیاتر جێبه‌جێ بكه‌ین، رێگای خێرای نێوده‌وڵه‌تیمان پاراستوه‌و ده‌روازه‌ی ترێبیل كراوه‌ته‌وه، به‌رده‌وامین له‌به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانمان، دوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌ركی خۆمان كه پاراستنی ئاسایشی سنوره هاوبه‌شه‌كانی عیراقه.
ئه‌مڕۆ لیوای یه‌ك و لیوای دوو و ئه‌و یه‌كه‌و هێزانه‌مان به‌سه‌ر كرده‌وه كه ئه‌ركیان پاراستنی سنوره‌كانی عیراقه له‌گه‌ڵ توركیا‌و له‌كه‌موكوڕیی و پێویستیه‌كانیان ده‌كۆڵینه‌وه.
خوێندراوەتەوە1188