عێراق

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: هیچ هێڵێكی ئینته‌رنێت ناتوانێت بڕواته‌ ناو ئامێره‌كانی ده‌نگدان

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: ئامێره‌كانی جیاكردنه‌وه‌و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان هاك ناكرێن

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، ئاشكرای ده‌كات، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئامێره‌كانی‌ جیاكردنه‌وه‌و هه‌ژماری‌ ده‌نگه‌كان هاك ناكرێن‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست كراون به‌ مانگی‌ ده‌ستكرده‌وه‌.

مازن عه‌بدولقادر، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و ئامێرانه‌ی ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌كار ده‌هێنرێت له‌ وڵاتی كۆریا به‌رهه‌م هاتووه‌و پێشتر له‌ چه‌ند وڵاتێكی تر به‌كارهێنراوه‌و زۆر سه‌ركه‌وتووبووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، سیسته‌می به‌كارهێنانی ئامێره‌كه‌ راسته‌وخۆ به‌ مانگی ده‌ستكرد ده‌به‌سترێته‌وه‌و هیچ تۆڕێكی ئینته‌رنێت ناتوانێ بڕواته‌ ناو ئامێره‌كه‌و هاكی بكات، هاوكات هیچ هێڵێكی ئینته‌رنێتی له‌گه‌ڵ نابه‌سترێته‌وه‌ تاوه‌كو پرۆسه‌ی ده‌نگدان ته‌واو ده‌بێت.

ئاشكراشیكرد، ئامێره‌كه‌ راسته‌وخۆ به‌ مانگی‌ ده‌ستكرده‌وه‌ په‌یوه‌سته‌و هه‌ر له‌و رێگایه‌وه‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كان بۆ ئۆقیسی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆمیسیۆن له‌ به‌غدا ده‌نێرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە307