سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی له‌سه‌ر سنوره‌كان ده‌ستپێكردووه
ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چه‌كدارانی داعشه
هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی له‌سه‌ر سنوره هاوبه‌شه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ سوریا و ئوردن و سعودیه ده‌ستپێكردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئامانج له‌ئۆپراسیۆنه‌كه چه‌كدارانی داعشه.
یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند، سوپای عیراق له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستیكردوه به‌ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی كه له‌باشوری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته شنگال و له‌وێوه بۆ جریس له‌سه‌ر سنور.
راشیگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی سه‌ڵاحه‌دینیش ئۆپراسیۆنێكی دیكه‌ی سه‌ربازیی ده‌ستپێكردوه له‌ناوچه‌كانی باشوری حه‌زه‌ر و باكوری سینیه بۆ وادی مه‌عالفی باكوری شاری به‌غدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند, هێزه ئه‌منیه‌كان له‌پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستیانكردووه به‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین له‌ناوچه‌ی عكاشات-روتبه له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای نێوان رۆژئاوای عیراق و سنوره‌كانی ئوردن, ئامانجیش كۆنترۆڵكردنی جموجۆڵی چه‌كداره‌كانی داعشه.
خوێندراوەتەوە281