كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكردووه
كۆمسیۆن: له رۆژانی بانگه‌شه‌دا پلانمان هه‌یه
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌كاریی ته‌واو كراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن‌و پلانی تایبه‌تیشیان هه‌یه بۆ رۆژانی بانگه‌شه.
كه‌ریم تمیمی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان له ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق ده‌ستنیشان كرد‌ووه، به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌و تۆماركردنی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك.
وتیشی، رێ‌و شوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك ده‌گرنه‌به‌ر پێشێلكاریی بكات، توندترین سزاشیان دورخستنه‌وه‌یه له ركابه‌ری هه‌ڵبژاردن.
مه‌تین چادرچی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمسیۆنیش رایگه‌یاند: له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی وێستگه‌كانی ده‌نگدانن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندی كۆمسیۆن له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له (ئێران، ئوردن، توركیا، ئه‌مریكا، میسر، لوبنان، فنله‌ندا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا، سوید، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، دانیمارك، روسیا‌و ئیمارات) دابمه‌زرێنن‌و 136 ناوه‌ندی ده‌نگدان له‌و وڵاتان ده‌كه‌نه‌وه.
خوێندراوەتەوە317