وه‌زاره‌تی پلاندانان: زیاتر له75 ترلیۆن دینار زیانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانه
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی كاروكرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ڕێكخراوی داعشه‌وه, عیراق زیاتر له 75 ترلیۆن دینار زیانی ئابوریی به‌ركه‌وتوه.
به‌پێی روپێوییه‌كی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق كه له پارێزگاكانی نه‌ینه‌واو و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌و به‌غداو ئه‌نبارو بابل ئه‌نجامیداوه, به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌و كار‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی داعش له‌و ناوچه جیاجیایانه, هه‌شت هه‌زارو 457 ناوه‌ندو یه‌كه‌ی ئابوریی جیاواز زیانیان پێگه‌یشتوه كه‌به‌شێكی زۆریان بینای حكومیین, هه‌روه‌ها بواری گواستنه‌وه‌ش زیانی به‌ركه‌وتوه.
وه‌زاره‌تی پلاندانان راشیگه‌یاندووه, كه‌رتی كاره‌با یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ی زۆیرترین زیانی پێگه‌یشتوه, دوای ئه‌وه‌ش كه‌رتی نه‌وت و گاز دێت, پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش زۆرترین زیان به‌ر كه‌رتی ئابورییه‌كه‌ی كه‌وتوه, به‌دوایدا نه‌ینه‌واو ئه‌نبار دێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و روپێوییه له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا زۆرترین زیان به‌ر خانوبه‌ره‌ی هاوڵاتیان كه‌وتوه.
خوێندراوەتەوە247