كۆمسیۆن: هیچ نوسینگه‌یه‌كی ناتوانێت تیروپشك بۆ ناوه ده‌رچووه‌كان بكاته‌وه
سه‌عید كاكه‌یی: هه‌ر كه‌سێك تیروپشك بۆ ناوی ده‌رچووه‌كان بكاته‌وه سزا ده‌درێت
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هۆشداری ده‌دات له دووباره‌كردنه‌وه‌ی تیروپشكی ناوی ده‌رچوانی چاودێرانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌ندامێكی كۆمسیۆن ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات سزا ده‌درێت".
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند: هیچ نوسینگه‌یه‌كی كۆمسیۆن بۆی نیه دووباره تیروپشك بۆ ناوی ده‌رچوانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكاته‌وه.
وتشی، "هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات به توندی سزا ده‌درێت".
كاكه‌یی، رونیكرده‌وه، ده‌رچوانی تیروپشكه‌كه‌ی نوسینگه‌ی نیشتمانی كۆمسیۆن، هه‌ر كه‌سه‌و ژماره‌ی تیروپشكی خۆی پێدراوه‌و كارمه‌ندانی ده‌نگدانه‌كه به‌و ریزبه‌ندییه داده‌مه‌زرێن كه له یه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كات هه‌تا ده‌گاته ژماره‌ی كارمه‌ندی پێویست بۆ مه‌ڵبه‌ند‌و وێستگه‌كان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆن ده‌شڵێت: "له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه یاخود نه‌هاتنی هه‌ر كارمه‌ندێك بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌وا كه‌سی دوای ئه‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
خوێندراوەتەوە1895