عه‌بادی داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بانگه‌شه ده‌كات‌و كۆمسیۆنیش ره‌تی ده‌كاته‌وه
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "داواكارییه‌كمان ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردو‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ش له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی بانگه‌شه‌كه".
پاساوی عه‌بادی بۆ ئه‌و داوایه وه‌كو له پۆسته‌كه‌یدا هاتووه، ئه‌وه‌یه، نایانه‌وێت شه‌قامه‌كان به‌لا فیته‌ی بانگه‌شه دابپۆشریت، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێـت خه‌رجیه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه كه‌مبكرێته‌وه‌و ئه‌و پاره‌یه له شوێنی گونجاتردا خه‌رج بكرێت.
بڕیاره 14 ئه‌م مانگه، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێبكات‌و تاكو 10ی ئایاری داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
لای خۆیه‌وه ریاز به‌دران، سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆمسیۆنی باڵا، رایگه‌یاند: كه دواكه‌ی عه‌بادی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بیر‌و رای شه‌خسی خۆیه‌تی.
وتیشی، ئه‌وان وه‌ك كۆمسیۆن هیچ داوایه‌كی له‌م شێوه‌یان پێ نه‌گه‌یشتووه.
خوێندراوەتەوە532