وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق باندێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌كات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌كه به‌رپرسی بانده‌كه‌یه
باندێكی گه‌نده‌ڵی گه‌وره، له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرا ده‌بێت، كه پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، عه‌دیله حه‌مودی، وه‌زیری ته‌ندروستی توانیویه‌تی گه‌وره‌ترین باندی گه‌نده‌ڵی، وه‌زاره‌ته‌كه به (مافیا) وه‌سفیكردووه ئاشكرا بكات، له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ره‌حیم ساعدی، پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زیری ته‌ندروستی چه‌ندین به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌و بانده داوه‌ته ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و داواكاری گشتی‌و دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ره‌سافه.
هاوكات ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، له‌كاتی ره‌زامه‌ندبوونی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر داواكان، ئه‌وا له‌دوو رۆژی داهاتوودا ته‌واوی بابه‌ته‌كه بۆ رایگشتی ده‌خرێته‌ڕوو.
خوێندراوەتەوە374