موقته‌دا سه‌در: ئاماده‌م نێوه‌ندگیری له نێوان سعودیه‌و ئێران بكه‌م
موقته‌دا سه‌در: ناكۆكی ئێران‌و سعودیه له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نیه
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی نێوه‌ندگیری له نێوان سعودیه‌و ئێران‌دا بكات، بۆ كۆتایهێنان به ناكۆكییه‌كانیان.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له وه‌ڵامی یه‌كێك له شوێنكه‌وتوانی كه پرسیاری لێكردبوو ئایا ئاماده‌یی تیادایه نێوه‌ندنگیری بكات بۆ كۆتایهێنان به كێشه‌كانی نێوان ئێران‌و سعودیه، رایگه‌یاند: ئه‌و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سعودیه‌و ئێران بگه‌ن به چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان نێوه‌ندگیرییان بكات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌شكرد، ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كاریگه‌رییه‌كی خراپی بۆ سه‌ر عێراق هه‌یه.
وتیشی، "سه‌ره‌ڕای قورسی ئه‌ركه‌كه‌ی، به‌ڵام ئاماده‌یه بكه‌وێته به‌ینی ئه‌و دوو وڵاته‌و ورده ورده چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م له پێناوی عێراق‌و دواتریش له‌پێناوی ناوچه‌كه".
خوێندراوەتەوە298