عێراق؛ 15 ساڵ پێش ئێستا له 9ی نیساندا په‌یكه‌ری سه‌دام حوسێن روخێنرا
له 9ی نیساندا كۆتایی به حكومڕانیی رژێمی به‌عس له عێراقدا هات
له 9ی نیساندا پاش 3 هه‌فته جه‌نگی عێراق‌و هاوپه‌یمانان رژێمی سه‌دام رووخا
ئه‌مڕۆ (9)ی نیسان (15) ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ر‌وخانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام، له ناوه‌ڕاستی به‌غداو ئه‌و رۆژه‌ش كرا به رۆژی رزگاری عێراق.
له ئێستادا پاش 15 ساڵ به‌سه‌ر ر‌وخانی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، ده‌سه‌ڵاتداران‌و بڕیار به ده‌ستانی كورد نه‌یانتوانی له عێراقی نوێ‌دا پێگه‌ی كورد رێكبخه‌نه‌وه‌و، مافه به‌دی نه‌هاتو‌وه‌كانی بهێننه دی‌و ته‌نانه‌ت عێراق به هاوكاری كورد سه‌رله‌نوێ خۆی رێكخسته‌وه‌و له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌ستیگرته‌وه به‌سه‌ر كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش.
دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك تاوانی گه‌وره‌و قه‌تڵ‌و عامكردنی گه‌لانی عێراق، به هه‌موو پێكهاته‌كانی‌و پێشێلكردنی یاسا نیوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كرنی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ، له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی سه‌دامه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری جه‌نگی له دژی رژێمی عێراق، ده‌ركرد‌و له رێككه‌وتی 20 ئازاری ساڵی 2003 جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی‌و له‌سه‌روو هه‌موو شیانه‌وه به‌ریتانیا، ده‌ستی پێكرد.
دوای نزیكه‌ی سێ هه‌فته جه‌نگ‌و ر‌ووبه‌ڕ‌ووبو‌ونه‌وه له چه‌ند قۆڵێكه‌وه، دواجار رۆژی (9)ی نیسانی ساڵی (2003) سه‌ربازو تانكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان خۆی كرد به ناو به‌غدای پایته‌ختی عێراق‌و په‌یكه‌ره برۆنزییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشو‌وی عێراقیان، له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا تێك‌شكاند.
به شكاندنی ئه‌و په‌یكه‌ره، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه سه‌رۆكایه‌تی هێزی هاوپه‌یمانانی ده‌كرد، كۆتایی هێنا به ماوه‌ی (35) ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئاگرو ئاسنی حیزبی به‌عس له عێراق‌و له رۆژی نۆی نیسانه‌وه به ته‌واوه‌تی عێراق كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
مانگی نیسان له جوانترین مانگی سه‌دام حوسێنه‌وه، بو‌و به قورسترین مانگ، له‌و مانگه‌دا ناوبراو له‌دایك بو‌و، هه‌روه‌ها له‌و مانگه‌شدا حیزبه‌كه‌ی دامه‌زرا، به‌ڵام له هه‌مان مانگدا پیكه‌ره‌كه‌و رژێمه‌كه‌ی روخێندرا.
له ئێستادا پاش 15 ساڵ به‌سه‌ر ر‌وخانی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، ده‌سه‌ڵاتداران‌و بڕیار به ده‌ستانی كورد نه‌یانتوانی له عێراقی نوێ‌دا پێگه‌ی كورد رێك بخه‌نه‌وه‌و، مافه به‌دی نه‌هاتو‌وه‌كانی بهێننه دی.
له ماوه‌ی رابرد‌وودا حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا، به هاوكاریی كورد خۆی بنیاتناوه‌ته‌وه‌و ژێرخانی ئابوری‌و سوپاكه‌ی به‌هێز كرد‌و دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، دواتریش به هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌رو رۆژانی دوایی ده‌ستیگرته‌وه به‌سه‌ر كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
به‌شێك له‌چاودێران پێیانوایه، له ماوه‌ی رابرد‌وودا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆست‌و به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی‌و سیاسیی خۆیان‌و حیزبه‌كانیاندا بو‌ون، كاریان بۆ ئه‌وه نه‌كرد‌ووه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد بچه‌سپێنن‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕگه ده‌ستورییه‌دا، كه پێیده‌ڵێن ماده‌ی 140 بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند له دۆخێكی ناجێگیرو خراپدایه، ئه‌وه مافی خه‌ڵكی كوردستانه، پرسیار بكات‌و ره‌خنه بگرێت، كێ‌و چ لایه‌نێكی سیاسی بۆته هۆی قوڵبو‌ونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان‌و له ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌كانی پته‌وكردنی پایه‌كانی كورد‌و هێنانه‌دی مافه‌كانی‌و دورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه زۆره‌ش به‌سه‌ر ڕووخانی گه‌وره‌ترین دیكتاتۆری سه‌رده‌م، كرانه‌وه‌ی عێراق به‌دونیای ده‌ره‌وه‌و وڵاتانی دراوسێ‌و به‌رزبو‌ونه‌وه‌ی داهات‌و بودجه‌ی عێراق، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیانی عێراقی له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، هاوكات كێشه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی‌و ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به‌رده‌وامه.
له ئێستاشدا هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری داهات‌و ده‌كه‌ن‌و دوای 15 ساڵ، چاوه‌ڕوانی سه‌قامگیری‌و ئارامی‌و باشكردنی دۆخی ژیان‌و گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن.
خوێندراوەتەوە221