له 9ی نیساندا كۆتایی به حكومڕانیی ڕژێمی به‌عس له‌عێراقدا هات
15 ساڵ به‌سه‌ر رووخانی رژێمی به‌عس تێپه‌ڕ ده‌بێت
له 9ی نیساندا پاش 3 هه‌فته جه‌نگی عێراق و هاوپه‌یمانان ڕژێمی سه‌دام ڕووخا
ئه‌مڕۆ (9)ی نیسان (15) ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر رووخانی رژێمی به‌عس و كه‌وتنی په‌یكه‌ری سه‌دام له ناوه‌ڕاستی به‌غدا و ئه‌و رۆژه‌ش كرا به رۆژی رزگاری عێراق.
دوای سێ هه‌فته روبه‌ڕوبونه‌وه له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه، دواجار رۆژی (9)ی نیسانی ساڵی (2003) سه‌رباز و تانكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چووه ناو به‌غدای پایته‌ختی عێراق و په‌یكه‌ره برۆنزییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشوی عێراقیان له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا تێك‌شكاند.
به شكاندنی ئه‌و په‌یكه‌ره، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌رۆكایه‌تی هێزی هاوپه‌یمانانی ده‌كرد كۆتایی هێنا به (35) ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئاگر و ئاسنی حیزبی به‌عس له‌عێراق و له‌رۆژی نۆی نیسانه‌وه به‌ته‌واوه‌تی عێراق كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
مانگی نیسان كه مانگی له‌دایكبوونی سه‌دام و حیزبه‌یه‌كه‌یه‌تی، بووه مێژووی رووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی له 2003 كه ئه‌مریكا و 49 وڵاتی هاوپه‌یمانی به (263) هه‌زار سه‌ربازه‌وه ئه‌و جه‌نگه‌یان برده‌وه.
خوێندراوەتەوە214