چوار خۆكوژی داعش هێرشیان كره سه‌ر قه‌زای حه‌دیسه
كه‌ركوك: هێزه ئه‌منیه‌كان به‌رپرسێكی باڵای داعشیان كوشت
راگه‌یاندنی ئه‌منی: هێرشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراون
كه‌ركوك: هێزه ئه‌منیه‌كان به‌رپرسێكی باڵای داعشیان كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی پارێزگای ئه‌نبار ڕایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار خۆكوژی داعش هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌دیسه‌ی ڕۆژئاوای پارێزگاكه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراون.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ئه‌منیی رایگه‌یاند، سێ تیرۆریستی خۆكوژ ویستویانه له‌قه‌زای حه‌دیسه هێرش بكه‌نه سه‌ر ماڵێك، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌میان كوشتون.
راشیگه‌یاند، له‌دوای ئه‌و په‌لاماره، هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ئۆپراسیۆنێكداو دوای شه‌ڕو روبه‌ڕوبونه‌وه تیرۆریستێكی دیكه‌یان كوشتوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگرییش رایانگه‌یاند، هێزه ئه‌منیه‌كان له‌دوروبه‌ری شاری كه‌ركوك، یاریده‌ده‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدایان كوشتوه كه چه‌ند تۆمار و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زانیاری گرنگیی پێ بووه.
خوێندراوەتەوە364