تره‌مپ له‌باره‌ی سوریاوه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بادی كرد
باسیان لە خێراکردنی هەڵمەتی شکستپێهێنانی ڕێکخراوی داعش کردووە
کۆشکی سپی بڵاویكرده‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆیان له باره‌ی ڕه‌وشی سوریاوه كردووه.
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەسەر هێرشە کیمیاییەکەی سوریا کردووە و هەروەها باسیان لە پێویستی هاریکاریکردنی یەکتر کردۆتەوە لە شکستپێهێنانی داعشدا.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "دوو سەرۆکەکە باسیان لە خێراکردنی هەڵمەتی شکستپێهێنانی ڕێکخراوی داعش کردووە و هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی ئەوە کردووه‌تەوە کە هاریکاریی هەبێت لەنێوانیاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ناوچەکە."
خوێندراوەتەوە713