جارێكی دیكه عیزه‌ت دوری ده‌ركه‌وته‌وه
عیزه‌ت دوری هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ده‌كات
جارێكی دیكه عیزه‌ت دوری، سه‌ركرده‌ی هه‌ڵاتو‌وی به‌عس ده‌ركه‌وته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاكردنی جه‌نگ‌و به ئامانج گرتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی كرد.
له ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی به‌عسدا ئێواره‌ی دوێنێ عیزه‌ت دوری، ئه‌مینداری حیزبه‌كه، له وتارێكی ڤیدیۆییدا هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان‌و هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ربازیی‌و ئابورییه‌كانی وڵاتانی بیانی له عیراق‌و به ئامانج گرتنی به‌رپرسانی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی كرد.
عیزه‌ت دوری له وتاره ڤیدیۆییه‌كه‌یدا هۆشدارییشیدا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه عیراقیه‌كان ئازاد نه‌كرێ‌و بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵك‌و ماڵ‌و سامانی گه‌وره به‌رپرسانی حیزبی به‌عس رانه‌گیرێ‌و هه‌ردوو یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس‌و قه‌ده‌غه‌كردنی كاری سیاسی له‌سه‌ر حیزبه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وا به ناچاری شه‌ڕ دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌رپا ده‌كه‌ن.
خوێندراوەتەوە233