عیراق: كۆمسیۆن داوای گۆڕینی ناوی كاندیده ڕه‌تكراوه‌كان ده‌كات
337 كاندید ڕێوشوێنی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریی گرتنیه‌وه
چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق لیستی ناوی كاندیده‌كانی په‌سه‌ند كرد، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شی دیاریكردووه بۆ گۆڕینی ناوی كاندیده ڕه‌تكراوه‌كان.
ریاز به‌دران، به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند، كۆمسیۆن تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی وه‌ك مۆڵه‌ت ده‌داته لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ناوی كاندیدی نوێیان بۆ بنێرن به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و كاندیدانه‌ی ڕه‌تكراونه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق لیستی ناوی 6 هه‌زارو 986 كاندیدی لایه‌نه سیاسیه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی په‌سه‌ند كرد، له‌و ژماره‌یه‌ش 337 كاندید ڕێوشوێنی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریی گرتنیه‌وه.
خوێندراوەتەوە269