عێراق: كۆمسیۆن داوای گۆڕینی ناوی كاندیدە ڕەتكراوەكان دەكات
چەند ڕۆژی ڕابردوو كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لیستی ناوی كاندیدەكانی پەسەند كرد، تا كۆتایی ئەم هەفتەیەشی دیاریكردووە بۆ گۆڕینی ناوی كاندیدە ڕەتكراوەكان.
ریاز بەدران بەڕێوەبەری بازنەی هەڵبژاردنەكان لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، كۆمسیۆن تا كۆتایی ئەم هەفتەیەی وەك مۆڵەت دەداتە لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەوەی ناوی كاندیدی نوێیان بۆ بنێرن بەمەبەستی پڕكردنەوەی شوێنی ئەو كاندیدانەی ڕەتكراونەتەوە.
ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لیستی ناوی 6 هەزارو 986 كاندیدی لایەنە سیاسیەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی پەسەند كرد، لەو ژمارەیەش 337 كاندید ڕێوشوێنی لێپرسینەوەو دادپەروەریی گرتنیەوە.
خوێندراوەتەوە193