عێراق

سلیم جبوری: به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا چاره‌سه‌ر كراون

سه‌لیم جبوری: له‌ رۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا به‌شێكی زۆری چاره‌سه‌ركراوه‌. ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات.

سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (یه‌وم ئه‌لسابع)ی میسری ئاشكرای ده‌كات، كه‌وا به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ركراوه‌، هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌رووی دابینكردنی ئارامی‌و ئاسایشه‌وه‌ زۆر باشه‌.

جبوری ئه‌وه‌شی وتووه‌، هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه‌و ئێمه‌ش نكۆڵی له‌ ئامانج‌و خۆشبه‌ختی هه‌رێم ناكه‌ین.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە271