ئه‌وروپا؛ به‌فشاری فراكسیۆنی گۆڕان به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عێراقیه‌كان راگیرا
له‌سه‌رداوای فراكسیۆنی گۆڕان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق له وڵاتانی ئه‌وروپاوه راده‌گیرێت.
ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: چه‌ند رێكخراوێك له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌بێ ئاگاداری په‌نابه‌ران، له رێگای باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌كانه‌وه پاسپۆرتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ په‌نابه‌ره‌كان دروستكردوه‌و ناردویانه‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكرایكرد: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌م حاڵه‌ته، به نوسراوی ره‌سمی داوایان له حكومه‌تی عێراق كرد‌ووه رێگا به‌و مامه‌ڵه ساختانه نه‌دات.
وتیشی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به نوسراوی ره‌سمی وه‌ڵامی فراكسیۆنی گۆڕانیان داوه‌ته‌وه‌و هه‌مو‌و ئه‌و رێكاره نایاساییانه‌یان راگرت‌ووه‌و له‌مه‌و دوا په‌نابه‌ره‌كه خۆی له باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌كان ئاماده نه‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاسپۆرتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ئاماده ناكرێت.
خوێندراوەتەوە205