ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری: ئیجرائاتی پێویست له‌گه‌ڵ ده‌یان كاندید ده‌كات
ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری: ئه‌و كاندیدانه‌ی نه‌هاتوون بۆ چاوپێكه‌وتن دوورده‌خرێنه‌وه
ده‌سته‌ی نیشتیمانی، بۆ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری پرۆسه‌ی وردبینیكردنی ناوی كاندیدی لیسته‌كانی ته‌واوكردو ده‌یان كاندیدی دوورخسته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی نیشتیمانی، بۆ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری بڵاویكردۆته‌وه، رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به وردبینیكردنی ناوی زیاتر له 3 هه‌زار كاندیدی، بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی 12ی ئایاری داهاتوو ته‌واوكردوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه، 898 كاندید كه‌وتونه‌ته به‌ر رێوشوێنه‌كانی ده‌سته‌كه، هاوكات 682 كاندیدی دیكه‌ش بۆ لێپرسینه‌وه بانگ‌كراون كه له‌و ژماره‌یه‌ش 582 كه‌سیان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كراوه، ئه‌وانه‌شی كه به ده‌م چاوپێكه‌وتنه‌كه‌وه نه‌هاتوون، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
هاوكات ده‌سته‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، تا ئێستا 95 تانه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه 22 تانه‌یان قبوڵكراوه‌و ئه‌وانی تریان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی نیشتیمانی بۆ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری، ده‌سته‌یه‌كه وردبینی له‌ناوی كاندیده‌كاندا ده‌كات به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی په‌یوه‌ندی كاندیده‌كان به‌حیزبی به‌عسی رووخاوه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا.
خوێندراوەتەوە296