عێراق؛ سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر شه‌ش ژنی توركیدا سه‌پێنرا
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق: ئه‌و ژنانه ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بوون
به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی داعش، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر شه‌ش ژنی توركیدا سه‌پاند.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقه‌وه بلاَویكرده‌وه، دادوه‌ری دادگای تاوانكاری ناوه‌ندی، سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر شه‌ش ژنی توركیدا سه‌پاند، به تۆمه‌تی پاڵپشتیكردن‌و ئه‌ندام بوون له رێكخراوی داعش.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردو‌وه، هه‌روه‌ها دادگاكه به هه‌مان تۆمه‌ت سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ژنێكی دیكه‌دا سه‌پاندو‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدا له مانگی رابردوودا به‌پشت به‌ستن به یاسای به‌ره‌نگاربو‌ونه‌وه‌ی تیرۆر سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر دوو كه‌س به رگه‌ز توركی سوریدا سه‌پاند.
هه‌روه‌ها بۆیه‌كه‌مجاریش به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی داعش سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر ژنێكی ئه‌ڵمانیدا سه‌پاند.
خوێندراوەتەوە760