نه‌ینه‌وا: ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به‌هاتنی ساڵی نوێی ئاشوری به‌ڕێوه‌چوو
ساڵی ئاشوری كه ده‌كه‌وێـته 1 ی نیسان، له‌ساڵی4 هه‌زارو 750 پێش زاینییه‌وه ده‌ستپێده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی ئاشوری ڕێوره‌سمێكی تایبه‌ت له شاری نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌هه‌ڵكردنی هه‌زار مه‌شخه‌ڵی ئاگر و هه‌ڵدانی باڵۆن ئاشورییه‌كانی عێراق هاتنی ساڵی6 هه‌زارو768ی ئاشوریان پیرۆز كرد، ئه‌وه‌ش بۆیه‌كه‌مجاره له دوای ساڵی2014ه‌وه ئاشورییه‌كان یادی ئه‌و بۆنه‌یه ده‌كه‌نه‌وه.
ساڵی ئاشوری كه ده‌كه‌وێـته 1 ی نیسان، له‌ساڵی4 هه‌زارو 750 پێش زاینییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شارستانی له عێراق.
ئاشورییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له عێراق و سوریا ده‌ژیان به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕو نائارامیه‌وه زۆرینه‌یان به‌ره‌و وڵاتانی خۆرئاوا كۆچیان كردوه، له ئێستاشدا به‌شێكیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا نیشته‌جێن.
خوێندراوەتەوە222