سعودیه؛ ئه‌گه‌ری سه‌ردانی شازاده‌ی جێ‌نشین بۆ عێراق ره‌تده‌كرێته‌وه
به‌غداد؛ له دژی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه خۆپیشاندان كرا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵی سه‌ردانی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی، شازاده‌ی جێ‌نشین بۆ عێراق، ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌یاننامه‌كه دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژی هه‌ینی رابرد‌وو له دژی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له به‌غدا خۆپیشاندانێك رێكخرا. له خۆپیشاندانه‌كه‌دا چه‌ندین لافیته به‌رزكرابووه‌و ریاز به پشتیوانی داعش تۆمه‌تبار كرابوو.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی داوه به باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه له هه‌موو بواره‌كاندا.
پێشتر نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردبووه‌وه، كه شازاده‌ی جێنشینی سعودیه به نیازه سه‌ردانی عێراق بكات له داهاتویه‌كی نزیكدا بێ ئه‌وه‌ی واده‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردبێت.
دوای پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌دوای داگیركردنی كوێت له‌ساڵی 1990، ساڵی 2016 هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه.
خوێندراوەتەوە282