عێراق: حكومه‌ت كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره عێراقیه‌كانی نیشته‌جێی توركیا ده‌كات
وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌ران: تا ئێستا 4 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه
لیژنه‌ی بالاَی كاروباری ئاواره‌كانی عێراق، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راده‌سپیرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاواره عێراقیانه‌ی، كه له توركیا نیشته‌جێن.
وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌ران له به‌یاننامه‌یكدا رایگه‌یاند‌ووه، لیژنه‌ی بالاَی كاروباری ئاواره‌كانی عێراق بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد، بۆ راسپاردنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له‌باره‌ی گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاواره عێراقیانه‌ی له توركیا نیشته‌جێبوون‌و له ئێستادا ده‌یانه‌وێت بۆ ناوچه‌كانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 4 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی، كه له توركیا نیشته‌جێبوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
وه‌زاره‌تی كۆچ‌وكۆچبه‌رانی عیراق، راشیگه‌یاندووه: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كارده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان.
خوێندراوەتەوە173