ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی توركیا داوا له عێراق ده‌كات كۆتایی به چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه بهێنێت
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی توركیا داوای كشانه‌وه‌ی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه له منبج ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، داوا له عێراق ده‌كات كۆتایی به چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه بهێنێت له‌ناو خاكی عێراق، هه‌روه‌ها داوای كشانه‌وه‌ی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و هێزه كوردییه‌كانی تریش له منبج ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له ئاژانسی ئانادۆڵ بلاَوكراوته‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، كۆبووه‌وه‌و تاوتوێی ره‌وشی ولاَته‌كه‌و ده‌وروبه‌ری كرد.
ئه‌نجومه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، رایگه‌یاند: پێویسته یه‌په‌گه‌و هێزه كوردییه‌كانی تر له منبج بكشێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه توركیا هه‌رچی پێویست بێت بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ده‌یكات‌و، ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دا هاتووه: پێویسته عێراق كۆتایی به چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه بهێنێت، به پێچه‌وانه‌وه توركیا هه‌ڵوێستی ده‌بێت.
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، سوپای توركیا چه‌ندین جار به بیانووی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه بۆردوومانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین هاولاَتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی.
خوێندراوەتەوە204