یۆنامی: ئه‌مڕۆ میساقی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردن له‌عێراق ئیمزا ده‌كرێت
یۆنامی: میساقه‌كه چه‌ندین به‌ند له‌خۆ ده‌گرێت
یۆنامی: هه‌ڕه‌شه‌و مه‌له‌فی ئه‌منی‌و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ئاشتیانه له‌ناو میساقه‌كه‌دایه
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان میساقی شه‌ره‌ف، بۆ هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕه‌وانكراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڵاو بكاته‌وه، كه چه‌ندین به‌ند له‌خۆ ده‌گرێت.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یۆنامی) بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ میساقی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردن، بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی 12ی ئایاری داهاتوو بڵاو ده‌كاته‌وه‌و له‌مه‌راسیمێكدا ئیمزا ده‌كرێت.
یۆنامی بڵاویشیكردۆته‌وه، ئه‌و میساقه دوای گفتوگۆیه‌كی دورو درێژ له‌نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و به چاودێری چه‌ندین پسپۆڕی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و بیانی نوسراوه.
میساقه‌كه 24 به‌ند له‌خۆده‌گرێت، تیایدا ئیدانه‌ی هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی تائیفی‌و ره‌گه‌زی‌و توندتیژی كراوه‌و، رێگه گیراوه له‌به‌كارهێنانی هه‌ر فشارێك یاخود هه‌ڕه‌شه‌لێكردن‌و ترساندێك، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ، هاوكات جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، ده‌بێت كه‌یسی ئه‌منی بێلایه‌ن بێت‌و لایه‌نه‌كانیش هان ده‌درێن دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان باوه‌ڕیان به‌گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت.
خوێندراوەتەوە231