نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: چه‌كدارانی داعش له عێراق‌و سوریاوه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقا
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایده‌كات، به‌شێكی زۆری چه‌كداره‌كانی داعش خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌وه باشوری بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقا.
ئاژانسی فرانس پرێس، له‌زاری ده‌یڤید بیزلی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه: تێكشكانی داعش له سوریا‌و عێراق وایكردووه به‌شێكی زۆری چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌كانی باشوری بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: ناوچه‌كانی باشوری بیابانی گه‌وره وه‌ك پشتوێنه‌یه‌ك وه‌هایه، كه له رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقاوه به‌ره‌و رۆژئاوای كیشوه‌ره‌كه درێژ ده‌بێته‌وه، چه‌كدارانی داعش‌یش هاوئاهه‌نگیان له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆرستیه‌كانی تردا كردووه، بۆ مانه‌وه له‌و ناوچانه.
پێشوتریش عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر‌و عه‌بدولقادر مه‌ساهلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر، رایانگه‌یاندبوو: وڵاتانی باكوری ئه‌فریقا به‌هۆی داعشه‌وه له‌مه‌ترسیدان.
خوێندراوەتەوە223