به‌غداد: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه
به‌غداد: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی كۆتایی بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كرێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆببێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك بكات‌و، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش دانیشتنی ماڵئاوایی ده‌به‌ستێت.
له‌وباره‌وه په‌یامنێری KNN رایگه‌یاند: له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خوێندنه‌وه‌ی كۆتایی بۆ ئه‌و پڕۆژه یاسایانه ده‌كرێت، كه خراونه‌ته به‌رده‌ست په‌رله‌مانتاران‌و ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
هه‌روه‌ها وتیشی: بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه كۆتا دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه‌ی ماڵئاوایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت.
رۆژی 12ی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و، هاوڵاتیان بۆ ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رانیان بۆ خولی نوێی ئه‌نجومه‌ن ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
خوێندراوەتەوە219