موقته‌دا سه‌در داوای چاودێریی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردن
موقته‌دا سه‌در نیگه‌رانه له‌ئه‌گه‌ری ساخته‌كاریی
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، ترسیی خۆی پیشان ده‌دات له ئه‌گه‌ری ساخته‌كاریی له‌هه‌ڵبژاردندا، هه‌ر بۆیه داوای چاودێریی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌كه.
موقته‌دا سه‌در، له‌تویتێكدا له‌تویته‌ر نووسیه‌تی: "پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نزیكبوه‌ته‌وه، تا دێت نیگه‌رانیی‌و مه‌ترسیه‌كانیشیان له‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی له‌و پرۆسه‌یه‌دا زیاتر ده‌بێت".
هاوكات سه‌در داوای له كوتله سیاسیه‌كان كردووه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی‌و پاك‌و بێگه‌رد‌و جه‌ختده‌كاته‌وه له رێگریكردن له‌ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی داگیركا‌ر.
ئه‌و تویته‌ی موقته‌دا سه‌در دوای لێدوانێكی وائیل عه‌بدوله‌تیف په‌رله‌مانتاری پێشوو دێت، كه رایگه‌یاندبوو، سه‌رپه‌رشتیارانی چه‌ند ناوه‌ندێكی ده‌نگدان له‌ئه‌ڵمانیاو ئوردن كڕراون‌و، داوای له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردبوو تیمی سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆسه‌كه له‌و دوو وڵاته بگۆڕن.
خوێندراوەتەوە199