سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی جێنشینی پادشای سعودیه بۆ عێراق ناكۆكی لێكه‌وتۆته‌وه
سه‌رچاوه‌كان: مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان دژی سه‌ردانه‌كه‌ی (بن سه‌لمان)ن
رۆژنامه‌یه‌ك: (بن سه‌لمان) به‌نیازه سه‌ردانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كان بكات
تائێستا واده‌ی یه‌كجاره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی (محه‌مه‌د بن سه‌لمان)ی جێنشینی پادشای سعودیه بۆ عێراق یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، كه‌چی ناكۆكی كه‌وتۆته ناو ماڵی شیعه‌كانه‌وه. هه‌ندێك ده‌ڵێن مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان دژی ئه‌و سه‌ردانه‌یه‌و هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن عه‌بادی پێیخۆشه سه‌ردانه‌كه بكرێت.
له‌كاتێكدا وابڕیاربوو (محه‌مه‌د بن سه‌لمان)ی جێنشینی پادشای سعودیه سه‌ردانی به‌غداد بكات و چاوی به(حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌وێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا واده‌ی ئه‌و سه‌ردانه دیار نیه‌و لایه‌نه شیعه‌كانیش له‌ئێستاوه كه‌وتونه‌ته بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه (مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان) دژی ئه‌م سه‌ردانه‌یه، له‌ونێوه‌نده‌شدا عه‌بادییان وا وه‌سفكردووه كه كه‌وتۆته نێوان به‌رداشی پێشوازیكردن له (بن سه‌لمان) یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری مه‌رجه‌عیه‌ت‌و به‌مه‌ش تووشی شه‌رمه‌زاریی بووه‌و نازانێت كامیان هه‌ڵبژێرێت.
رۆژنامه‌ی (ئه‌خباری) لوبنانی نزیك له‌شیعه‌كانی عێراق له‌راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه (عه‌بادی) سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و ده‌نگۆیانه ده‌ربڕیوه گوایه حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی (بن سه‌لمان)ی خستبێته به‌رده‌ست مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ بدات یاخود كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی دواخستبێت.
رۆژنامه‌كه له‌زاری یه‌كێك له‌سه‌رچاوه نزیكه‌كانی عه‌بادییه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه: عه‌بادی وتویه‌تی تا رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هیچ واده‌یه‌كی بۆ چاوپێكه‌وتنی (بن سه‌لمان) دانه‌ناوه، ئه‌وه‌شی ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ردانه ده‌وترێت راست نیه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابوردو عه‌بادی بینیوه، به رۆژنامه‌كه‌ی وتوه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێی وتوه نه‌حكومه‌تی عێراق و نه‌حكومه‌تی سعودیه، سه‌ردانه‌كه‌ی (بن سه‌لمان)یان نه‌خستۆته به‌رده‌ستی مه‌رجه‌عیه‌ت، ته‌نانه‌ت كاتی سه‌ردانه‌كه‌شی دیارینه‌كردووه، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه حكومه‌ته‌كه‌ی دژی ئه‌و سه‌ردانه‌ی (بن سه‌لمان) بێت چونكه حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێكی شه‌فافه‌و شه‌رم له‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ناكات له‌گه‌ڵ دراوسێ عه‌ره‌به‌كانیدا.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردۆته باسكردن له‌سه‌ردانی (بن سه‌لمان) بۆ عێراق بوه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ئێران چونكه سعودیه بڕیاری داوه هاوكاری دارایی گه‌وره پێشكه‌شی عێراق بكات و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئابووری زه‌به‌لاح ئه‌نجامبدات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی وتووه به‌برا عه‌ره‌به‌كانمان وتوه ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران پته‌وو به‌هێزه.
پێشتر بڵاوكرایه‌وه كه مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان ره‌تیانكردۆته‌وه پێشوازی له(بن سه‌لمان) بكه‌ن و به‌بكوژی مناڵان وه‌سفیانكردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌رۆژنامه‌كه‌ی وتوه سعودییه‌كان خۆیان داوایانكردووه سه‌ردانه‌كه دوابخرێت به‌ڵام هه‌ر ئه‌نجامده‌درێت، وچه‌ندین به‌رنامه‌ی جیاواز له‌خۆی ده‌گرێت، وه‌ك كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی سعودیه له‌به‌غداو كونسوڵخانه له‌نه‌جه‌ف و كردنه‌وه‌ی چه‌ندین پرۆژه له‌به‌سره و دواتر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری عه‌رعه‌ر، هاوكات دانانی به‌ردی بناغه‌ی یاریگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌غداو بینینی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان.
به‌بڕوای چاودێرانی سیاسی سعودیه ده‌یه‌وێت به‌م سه‌ردانه دڵی شیعه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و زه‌برێكی به‌هێز له‌ئێران بدات، چونكه ئێران ده‌یه‌وێت سه‌رۆك وه‌زیران لایه‌نگری ئه‌وبێت له‌كاتێكدا سعودیه ده‌یه‌وێت لایه‌نگرانی ئێران له‌عێراقدا هه‌ڵبوه‌شێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌وا ده‌یه‌وێت قوڵایی عه‌ره‌بی شیعه‌ی عێراق دووپاتبكاته‌وه‌و ئه‌و په‌یامه‌یه‌ش بنێرێت ئه‌وناكۆكی وشه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌ی له‌عێراقدا هه‌بوو هه‌موی به‌هۆی هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی ئێرانه‌وه‌یه نه‌وه‌ك فیكری شیعه‌وه.
خوێندراوەتەوە961