عێراق: زیاتر له 19 هه‌زار كه‌س به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه له زیندانه‌كانن
عێراق: فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ زیاتر له‌سێ هه‌زار كه‌س ده‌رچووه
په‌رله‌مانتارێك: عێراق پێویستی به ژماره‌یه‌كی زۆر لێكۆڵه‌ر و دادوه‌ر هه‌یه
سه‌عد حه‌دیسی: ده‌مانه‌وێت تاوانبار و تیرۆرستان سزای دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن
عێراق: زۆرینه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له زیندانی ناوه‌ندی شاری ناسریه‌ن
زیاتر له 19 هه‌زار كه‌س به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه له زیندانه‌كانی عێراقدان و فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ زیاتر له سێ هه‌زار و 130 كه‌سیان ده‌رچووه. وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیی عێراقیش ده‌ڵێت ده‌یانه‌وێت تاوانباران سزای دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن...
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس بڵاویكردوه‌ته‌وه، تا كۆتایی مانگی كانونی دووه‌می رابردوو 27 هه‌زار و 849 كه‌س به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌گروپی داعشه‌وه له زیندانه‌كانی عێراقدان.
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێده‌چێت هه‌زاران كه‌سی تر له‌لای پۆلیسی فیدراڵی و ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی و هێزه كوردیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ربن و زانینی ژماره‌ی راسته‌قینه‌یان ئاسان نییه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه 8 هه‌زار و 861 كه‌س له سه‌ره‌تای ساڵی 2013 وه له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندیان به تیرۆر ده‌ستگیركراون.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش 11 هه‌زار كه‌سی تر ده‌ستبه‌سه‌رن و له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
فازڵ غه‌راوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: به‌غداد پێویستی به ژماره‌یه‌كی زۆری لێكۆڵه‌رو دادوه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ ژماره‌ی ده‌ستگیر كراوانی كه‌یسی تیرۆری به نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س مه‌زنده كردووه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ندین جار داوایكردووه په‌له بكرێت له ده‌ركردنی سزای سێداره بۆ ئه‌وانه‌ی له تیرۆر تێوه‌گلاون.
ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت له ساڵی 2013 وه فه‌رمانی له سێداره‌دان بۆ 3 هه‌زار و 130 ده‌ستگیركراو ده‌رچووه و له‌ساڵی 2014 وه 250 چه‌كداری داعش له سێداره‌دراون.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا له په‌له‌كردن له پرۆسه‌ی سێداره‌دانی ئه‌ندام‌و چه‌كداره‌كانی داعش‌و هۆشیاری ده‌دات له‌وه‌ی په‌له‌كردن له پرۆسه‌كه ژیانی خه‌ڵكانی بێ تاوان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس ده‌ڵێت په‌یامنێره‌كه‌یان به‌شداری یه‌كێك له پرۆسه‌كانی دادگایكردن بووه و زۆرینه‌ی دادگایكردنه‌كانیش ته‌نها 30 خوله‌ك ده‌خایه‌نن. هه‌رچه‌نده سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاند حكومه‌ت پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاوانبار و تیرۆرستان سزای دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن.
زۆرینه‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له زیندانی ناوه‌ندی شاری ناسریه‌ن كه به‌دووری 320 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدادی پایته‌خت، زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌زیندانه‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت ده‌ستگیركردنی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌رده‌می نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبۆوه ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی گه‌شه‌كردنی داعش.
پیته‌ر ماوریر سه‌رۆكی لیژنه‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی كه رێكخراوه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو سه‌ردانی زیندانی و ده‌ستگیركراوه‌كانی عێراق ده‌كات ئه‌م قسه‌یه پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌شكه‌نجه و دۆخی خراپی زیندانیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ بووه به‌هۆی توندڕه‌وبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانیان و ئێستا له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ ده‌بیندرێن...
خوێندراوەتەوە92