عێراق

لەسەر بەزاندنی سنور وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەداتە توركیا

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەداتە توركیا لە بارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوخاكی عێراق.

لەمیانی پێشوازیكردنی لە ئەحمەد یەڵدز، بریكاری وەزیری دەرەوەی توركیا، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هەلێكی گەورەمان لەبەردەمدایە بۆ بەهێزكردنی ئاستی هەماهەنگیەكانمان لەگەڵ توركیا. 

 تەئكیدشیكردەوە، عێراق ڕێگە نادات سوپای وڵاتانی دراوسَی لەناو خاكی وڵاتەكەیدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدەن.

هەرەوەها ڕاشیگەیاندوە، لەكاتێكدا بەزاندنی سنوری عێراق لەلایەن سوپای توركیاوە ڕەتدەكەینەوە جەختدەکەینەوە كەپێویستە ئەو سوپایە لە ناوچەی باشیك پاشەكشەبكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە299