پانزه ساڵ به‌سه‌ر هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق تێپه‌ڕ ده‌بێت
له دوای رووخانی سه‌دام و تێكشكانی داعش عێراقییه‌كان ئارامییان ده‌وێت
روخانی سه‌دام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ونی عێراقییه‌كان بوو به‌ڵام ژیانی خۆش نه‌كردن
رۆژی ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٣ هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا هێرشیانكرده سه‌ر ڕژێمی سه‌دام و له ماوه‌ی ٢١ ڕۆژدا ئه‌و ڕژێمه‌یان ڕووخاند، كه ڕووخانه‌كه‌ی ئاره‌زووی له مێژینه‌ی گه‌لان و پێكهاته‌كانی عێراق بوو، به‌ڵام له‌ناوچوونی رژێمی به‌عس نه‌بووه مایه‌ی ئارامی و ئاشتی بۆ عێراقیه‌كان.
ڕژێمی به‌عس بۆ ماوه‌ی ٣٥ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری عێراق بوو، سه‌دام حسێنیش تاكاتی گیرانه‌كه‌ی، ماوه‌ی ٢٤ ساڵ جڵه‌وی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ده‌ستدابوو.
جگه له ئه‌نجامدانی كوده‌تا، كوشتار و كۆمه‌ڵكوژكردنی شیوعییه‌كان، وشككردنی هۆڕه‌كان، هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له دژی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئازار، ئه‌نجامدانی جینۆسایدی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ١٦ ناوچه‌ی تری كوردستان، هێرشی كرده سه‌ر وڵاتی ئێران و له دوای ئه‌وه‌ش كوێتی داگیركرد.
سه‌ركێشییه‌كانی رژێمی سه‌دام نه‌ك ته‌نها بۆ ناوخۆی عێراق، به‌ڵكو بۆ ناوچه‌كه و جیهانیش بووه سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و نائارامی.
هه‌موو چین و توێژه‌كانی عێراق نه‌مابوو، كه له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دامه‌وه تووشی ئازار و مه‌ینه‌ت نه‌بوو بێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو عێراقییه‌كان ئاره‌زوی له مێژینه‌یان ئه‌وه‌بوو، ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام بڕوخێت.
له دوای ڕووداوه‌كانی ١١ی سپته‌مبه‌ر، ئه‌مریكا پلانی له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی دانا، كه به مه‌ترسیی ده‌زانین بۆ سه‌رخۆی، بۆ ئه‌وه‌ش هێرشی كرده سه‌ر قاعیده له ئه‌فغانستان و له‌و دوای ئه‌وه‌ش له رۆژی ٢٠ی ئازاری ٢٠١٣دا به‌ناوی پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ڕژێمی سه‌دام و ئه‌و ڕژێمه جه‌بروته‌ی له ماوه‌ی ٢١ ڕۆژدا رووخاند.
ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌بوو بۆ گه‌لی عێراق، به‌ڵام گه‌لی عێراق نه‌ك له ڕووخانی ئه‌و دیكتاتۆره نه‌حه‌سایه‌وه، به‌ڵكو رووخانه‌كه‌شی گۆمای خوێن و چه‌ندین شه‌ڕ و ماڵوێرانیی له دوای ٢٠٠٣ه‌وه تاوه‌كو ئێستا بۆ عێراقییه‌كان دروستكردووه.
گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ڕژێمی به‌عس و چه‌كداره‌كانی قاعیده چه‌ندین هێرشیان بۆسه‌ر هاوپه‌یمانان ده‌ستپێكرد و سه‌ر شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و سه‌ركرده‌ی هێز و گروپه جۆراجۆره‌كانیان كرده ئامانجی هێرشه‌كانیان.
سه‌رباری دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی حكوم و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام عێراقییه‌كان نه‌یاتوانی عێراقێكی ئارام دروست بكه‌ن، به كوشتنی عه‌بدولمه‌جید خوئی و محه‌مه‌د باقر حه‌كیم، شه‌ڕه‌كانی فه‌لوجه و به‌سره دۆخی عێراقی ئاڵۆزتربوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دادگایكردنی به‌رپرسه تاوانباره‌كانی عێراق و له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن و عه‌لی كیمیایی، شه‌ڕ و پاكتاوكاری له عێراق درێژه‌ی هه‌بوو.
به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكاش، دۆخی عێراق ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ره‌و خراپی ڕۆیشت و شه‌ڕی نێوان گروپه‌كان توندتربوو.
چه‌كداره‌كانی داعش سوودیان له‌و دۆخه وه‌رگرت و له ٢٠1٤ هه‌موو ناوچه‌كانی موسڵ و تكریت و ئه‌نباریان كۆنتڕۆڵكرد و سوپای تازه دامه‌زراوی عێراق، كه ڕاهێنه‌رانی هاوپه‌یمانان، ڕاهێنانیان پێكردبوون و به چه‌كی ئه‌مریكی پڕچه‌ك كرابوون، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌یان بۆ داعش به جێهێشت.
تاوانه‌كانی سپایكه‌ر و داگیركردنی شه‌نگال و كوشتاری سه‌دان هاووڵاتی ئێزیدی و كۆنتڕۆڵكردنی نزیكه‌ی 1 له‌سه‌ر 3ی خاكی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه وایكرد، هاوپه‌یمانان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق و شه‌ڕی دژ به داعش ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌دام ڕووخاوه و داعش تێكشكێنراوه، به‌ڵام هێشتا عێراقییه‌كان له خه‌می ژیانێكی ئارامدان، كه نان، ئاو، كاره‌با، كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی باش بۆ دابینكردبن و له ئاواره‌یی ڕزگاریان بوو بێت و له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌ر ببنه‌ن.
خوێندراوەتەوە146